Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:38

كوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی پێنج سەربازی دیكەی سوپای ئیسرائیل راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل، ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، لە شەڕەكانی ڕۆژی دووشەممەدا لە باكووری كەرتی غەززە، دوو سەرباز كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان ژمارەی سەرباز كوژراوەكانی سوپای ئیسرائیل گەیشتووەتە 68 سەرباز.
لەلایەكی دیكەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە كۆبوونەوەی گەڵ خانەوادەی بارمتەكان ڕاگەیاند:گەڕانەوەی ڕفێندراوەكان ئەركێكی پیرۆزە، ئێمەش پابەندبوونێكی قووڵمان پێیەوە هەیە و ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەكەین، تا ئەركەكە تەواو نەكەین، دەستبەردار نابین.
ئەو خێزانانەی بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەدا كردبوو، نائومێدی خۆیان لە كۆبوونەوەكە دەربڕی و بەشێكی دیكەشیان پێش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەیان بەجێهێشت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.