Erbil 33°C چوارشەممە 24 تەمووز 21:48

نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن بیروڕامان له‌سه‌ر دوایین پێشهات و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتوو گۆڕییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا بیروڕامان له‌سه‌ر دوایین پێشهات و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتوو گۆڕییه‌وه.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه‌ "خۆشحاڵ بووم ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ دۆستی گه‌لی كوردستان و هاوڕێی ئازیز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا بكه‌م".

ڕاشیگه‌یاند "پێكه‌وه‌ ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، ئاڵنگاری و ئه‌گه‌ره‌كان و پێشبینی بۆ داهاتوو، بیروڕامان گۆڕییه‌وه‌.

بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ دیداری مێپس (كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) هاتبووه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ له‌ شاری دهۆك به‌شداری له‌ پانێلێكی دیداره‌كه‌ كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.