به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌مشه‌و له چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌فربارین ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمەباران بۆ بارانى مامناوەندى پچڕپچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بارانى مامناوەند ببارێت.
ڕاشیگه‌یاند: هاوکات شەپۆلێکى بەفریش دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە شارۆچكه و شاره‌دێ نزیکەکانى ئەو ناوچانە وەکو (ئامێدى، کانى ماسى، چامانکێ، حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی).
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و پلەکانى گەرما له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر نزم دەبنەوە.
هه‌روه‌ها بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی داتاكان زۆرترین بارانبارین له مێرگه‌سور باریوه كه 53.6 ملم بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی داتای بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بڵاو كرده‌وه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.