پارێزگه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات كه له بارانی 24 كاتژمێری رابردوودا له پۆند و به‌نداوه‌كان زیاتر له 5 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گڵدراوه‌ته‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌م ئاوه بۆ وه‌رزی گه‌رما و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و گه‌شتیاری سوودی زۆری ده‌بێت.
پارێزگه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی ئاو به ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتیژی و رژدی جێبه‌جێ كردووه، وه‌ك دروستكردنی پۆند و به‌نداو كه له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دانراوه، ئەمەش لە پێناو باشتر سوودوه‌رگرتن له ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی.
ڕاشیگه‌یاند: لەو چوارچێوەیەدا لە سنووری پارێزگه‌ی هەولێر لەپێناو بەرگرتن لە لافاو و پاراستنی ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی، دەستکراوە بە دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆند کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکی تریشیان لەژێر جێبەجێکردندان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ئەو بارانبارینەی لە سنووری پارێزگاکەمان داباری
تەنیا لە بەنداوی چەمرگە و 30 پۆندی دیکە کە لەم ماوەیەدا دروستکراون، (5 ملیۆن 500 هەزار) مەتر سێجا ئاو گڵدرایەوە، بەمشوەیە:
- لەبەنداوی چەمرگە کە ئێستا پڕبووە لە ئاو، 1 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گڵدراوەتەوە.
- لە 16 پۆندی دیکە لەوانە پۆندی کاریتان، دووشیوان، کەردز، هەرەجە و چەند شوێنێکی تر، پڕبوون لە ئاو و 3 ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاویان تێدا گڵدراوەتەوە.
- لە 14 پۆندی دیکەش کە بەڕێژەی 50% پڕ ئاو بوونە، 1 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گڵدراوەتەوە.
پارێزگه‌ی هه‌ولێر جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه کۆی گشتی ئەو بڕە ئاوەی لە بەنداوی چەمرگە و پۆندەکان گڵدراوەتەوە، 5 ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوە، ئەوه جگە لە گلدانەی ئاوی 28 پۆندی دیکە کە ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندان و بە تەواوبوونیان ئەوانیش دەتوانن 11 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گڵ بدەنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م پۆند و به‌نداوانه جگە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، ئاوى بارانیش کۆدەکەنهوە و بۆ وەرزى گەرما و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکان سوودی زۆری دەبێت و ئاستی ئاوى ژێر زەوى زیاد دەکات و لە هەمانکاتیشدا دەبنە شوێنێکى گەشتیاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.