ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی لافاوه‌وه گه‌نجێكی شوانكاره له گوندی شێخه‌ڵاس كه‌وتۆته نێو ئاوی لافاوه‌وه و به‌هۆیه‌وه خنكاوه و ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌باره‌ی ڕووداوی خنكانی گه‌نجه‌كه ڕایگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی (ڕێباز فه‌یسه‌ڵ)ـه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی شێخه‌ڵاس سه‌ر به شاره‌دێی مه‌لاقه‌ره له سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خمووره.
ڕاشیگه‌یاند: شوانكاره‌كه هه‌ر له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له گوندی شێخه‌ڵاس له‌نێو مه‌ڕوماڵاته‌كانی بووه، كاتێك ئاوی لافاو هاتووه و خۆی و به‌شێك له مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی بردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ناوبراو هه‌وڵیداوه خۆی رزگار بكات، به‌ڵام به‌هۆی لافاوه به خوڕه‌كه نه‌یتوانیوه و له ئه‌نجامیشدا خنكاوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، ته‌رمی شوانكاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشكی دادی له شاری هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.