ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری لەپێناو مافەکانی داوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات.
گوتیشی هەرێمی کوردستان هەمیشە شوێنێکی تایبەتی لای من هەیە و بەردەوام دەبم لە پشتیوانیکردنتان.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا هەروەها جەختی لە پێویستیی هەبوونی گەشتی فڕۆکەوانیی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و لەندەن کرد.
لای خۆشییهوه مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەریتانیای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان و تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جەختی لە گرینگی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم کردەوە لەپێناو سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.