پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگرتن لە مەترسییەکانی ڕوودانی لافاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بڕی (38 ملیار دینار)ی بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی (47) پرۆژەی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کردووە، جهختیشی كردهوه كه سهرهڕای بارانێكی زۆر، بهڵام توانرا مهترسییهكانی لافاو له ههولێر كهم بكرێتهوه.
پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: پڕۆژهكانی بەرگرتن لە ڕوودانی لافاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بریتین لە گەورەکردنی بۆکس کەلڤەردی ژێر شەقامەکان لەسەر ڕێرەوەکان لە (14) شوێنی جیاجیای شاری هەولێر و دروستکرنی ڕێرەوی نوێ ئاوی سروشتی باران و خاوێنکردنەوەی سەرجەم ڕێرەوەکانی تر بەدرێژی (350) کیلۆمەتر لە خاوێنکردنەوە و فراونکردن و دروستکردنی چەند ئاوەڕۆیەکی سندووقی و لوولەیی و لادانی زێدەڕۆیی و سەرپێچی و پردە کاتییەکان، بێجگە لە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە کە ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندان.
ڕاشیگهیاند: بەهۆی هەموو ئەو پڕۆژە و ڕێگه چارەسەرییانە و داڕشتنی پلان و بەرنامە و حاڵەتی ئامادەباشی تیمەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا کە بارانێکی بەخوڕ لە ماوەیەکی کەمدا داباری، بەجۆرێک کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا (73 ملم) باران لە سەنتەری شاری هەولێر داباریوە، جگە لەوەش لە دەرهوەی شاریش بە ئاستی جیاواز ڕێژەیەکی زۆر باران باریوە، سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو لایەک کە توانرا تا ئاستێکی زۆر باش مهترسییهكانی ڕوودانی لافاو كهم بکرێتەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: ئەگەرچی له ههندێک شوێن بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو هاووڵاتییان زیانی ماڵیان بەرکەوتوو و لە چەند شەقامێکی گشتیش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بوو و لەزووترین کاتدا ڕەوشەکە لەلایەن تیمهكانەوە کۆنترۆڵ کرا و بەهانای هاوڵاتییانەوە چوون و شەقامەکانیش پاککرانەوە، بەڵام بەداخەوە له گوندی شێخهلاس له نزیک شارەدێی مەلاقەرەی سنووری قهزای مهخموور شوانکارێک بهناوی (ڕێباز فهیسهڵ) بههۆی لافاوهوه ئاو بردوویهتی و نهیتوانیوه خۆی و مهڕوماڵهتهكهی رزگار بكات و خنكاوه.
پارێزگای ههولێر ئاماژهشی دا: وێڕای دەستخۆشیمان لە تیمەکان و سوپاس بۆ هاووڵاتییان کە هاوکار و هەماهەنگیان بوون، هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر دڵنیایان دەکەینەوە ئهوهی له توانا و ئیمکانییەتى حكوومەتی هەرێمی کوردستان بووە کراوه و دەکرێت و بەردەوامیش دەبێت.
جهختیشی كردهوه كه بەرگری و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان ئەرکی حکوومەتە و له خزمهتی خهڵكی خۆمانداین، لە ڕێگەی لیژنە و تیمی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامەزراوەکانەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان خستۆتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕوودانی هەر ئەگەر و مەترسییەکی لافاو و ڕووداوێکی نەخوازراوی گۆڕانى کەشوهەوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.