Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:00

دوو سەربازی دیکەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە کوژران

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل، کوژرانی دوو سەربازی دیکەی هێزەکانی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باکووری کەرتی غەززە، ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو سەربازی دیکەی ھێزەکانیان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکان لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: دوو سەرباز لە کەتیبەی 890ی سەربە سوپای ئیسرائیل،  بەناوەکانی دەیڤیر  (20 ساڵ) و یەنوون تەمیر (20 ساڵ) لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون".
سوپای ئیسرائیل، کۆی گشتی ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل بڵاونەکردووەتەوە کە لە 27ی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باکووری کەرتی غەززە کوژران و برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 13 ھەزار کەس کە لەنێویاندا پێنج ھەزار و 500 منداڵ و سێ ھەزار و500 ئافرەت ھەن، ھەروەھا ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 30 ھەزار کەس.
هاوکای بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە ئاکامی ھێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، ھەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون و پێنج ھەزار و 431 دیکەیش برینداربوون، ھەروەھا 239 ئیسرائیلی دیکەیش بە دیلگیراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.