Erbil 42°C شەممە 20 تەمووز 13:09

غه‌ززه‌: ژماره‌ی كوژراوان 13 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت له‌ غه‌ززه‌ ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م نوێترین ئاماری قوربانییانی شاره‌كه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ژماره‌ی كوژراوان 13 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا زیاتره‌ له‌ 13 هه‌زار كه‌سه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 5 هه‌زاریان منداڵان له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 3 هه‌زار ئافره‌ت.

ئاماژه‌شی دا كه‌ ژماره‌ی بریندارانیش بۆ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 75%ی منداڵ و ئافره‌تن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.