Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:26

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: ئاگاداربن بارانبارینه چڕه‌كه‌‌ هێشتا ماوه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییان و ده‌ڵێت "ئاگاداربن بارانبارینه چڕه‌كه‌‌ هێشتا ماوه‌ و له‌ دوای نیوه‌شه‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و تا سبه‌ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لە سەرەتای کاریگەری شەپۆلە بارانبارینه‌كه‌ داین کە بەشێوەیەکی ناسەقامگیری و ھاتنی شێ لە باشوور و رۆژئاوای عێراقەوە چەند تاوێ بارانی بەخوڕ و تەرزەی بەجیا بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و مووسڵی گرتەوە، ئەمە لە دەرەوەی کاریگەری راستەوخۆی شەپۆلەکەبوو".

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: لە چەند کاتژمێری ئایندەدا بەتایبەت نیوەی شەو بەدواوە کاریگەری سەرەکی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەست پێ دەکات و لە سەرجەم ناوچەکاندا بارانبارین دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "چری بارانبارین لە ئەمشەوه‌وه‌ تا سبەی ئێوارە دەبێت، لەو ماوەیەشدا ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچە نزمەکاندا".

ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی پێشتر ناوی ئه‌و شوێنانه‌شی ئاشكرا كردبوو كه‌ مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاویان لێ ده‌كرێت و ڕایگه‌یاندبوو "ئەگەری دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی، ئاکرێ، بارزان، شیلادزێ، سەنتەری پارێزگه‌ی ھەولێر و دەوروبەری سنووری ئیدارەی سۆران ده‌بێت‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ لەم ناوچانەی باسمان كرد پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی باران ببارێت، بۆیه‌ پێویستە ئامادەکاری کرابێت، هه‌روه‌ها ھاووڵاتییانیش لەو ناوچانەدا کە باسمان کرد ھۆشیار و بە ئاگاداربن بۆ ھەر ئەگەر و پێشھاتێکی نەخوازراو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.