گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینه‌وه، سبه‌ی دووشه‌م له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان كرایه پشووی فه‌رمی.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ڕاشیگه‌یاند: داواکارین لە هاونیشتمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکار و ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە، لە کاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدا ده‌بن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.