ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌شتییه‌كی ئیسڕائیلی به 22 سه‌رنشینه‌وه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئاوی كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن سوپای حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش دانی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه ناوه.
كه‌شتییه‌كه ناوی (گالاكسی لیده‌ر)ـه و سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی ئیسڕائیلییه و له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 22 سه‌رنشینی تێدا بووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه، نووسینگه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: كه‌شتییه‌كه ئیسڕائیلی نییه، به‌ڵكو به‌ریتانییه و كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی كاری پێ ده‌كات. جه‌ختیشی كرده‌وه كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به رێنمایی ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كه‌شتییه‌كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ئیسڕائیلیشی تێدا نییه و به‌ڵكو سه‌رنشینه‌كانی ئۆكڕاینی و بولگاری و فلیپینی و مه‌كسیكین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌سڕوڵای حوسییه‌كان پێشتر ئیسڕائیلی له‌وه ئاگاداركردبووه‌وه هه‌ر كه‌شتییه‌كی ئه‌و وڵاته ببینێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و كوشتنی هاووڵاتییانی سڤیلی شاره‌كه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئیسڕائیل ده‌جه‌نگێ و مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی شاره‌كانیان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.