Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 14:33

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات له‌م ناوچانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو دروست ببێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌یدا لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوییان لێ دروست ببێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند:ئێستای ھەور و شەپۆلی باران گه‌یشتۆته‌ ناوچەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆش پێشبینی دەستپێکردنی بارانبارین ده‌كرێ و سەرەتاش لە سنووری پارێزگای دھۆکەوە.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ کاتەکانی شەودا کاریگەری چڕی شەپۆلەکە ده‌ست پێ ده‌كات و دووبارە ھۆشداری دەدەینەوە لە بارانی بەھێز و بە لێزمە بە ھەورەبرووسکەوە تا کاتەکانی سبەی ئێوارەی دووشەم.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەگەری دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی، ئاکرێ، بارزان، شیلادزێ، سەنتەری پارێزگه‌ی ھەولێر و دەوروبەری سنووری ئیدارەی سۆرانه‌.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لەم ناوچانەی باسمان كرد پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی باران ببارێت، بۆیه‌ پێویستە ئامادەکاری کرابێت، هه‌روه‌ها ھاووڵاتییانیش لەو ناوچانەدا کە باسمان کرد ھۆشیار و بە ئاگابن بۆ ھەر ئەگەرێک و پێشھاتێکی نەخوازراو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.