شا عەبدوڵڵای دووەم ،شای ئوردن ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە كەرتی غەززە بەردەوام بێت، ڕەنگە ببێتە هۆی تەقینەوەی دۆخی تەواوی ناوچەكە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستی دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و دڵنیابوون لە گەیاندنی بێ پچڕانی یارمەتییە مرۆییەكان.
ناوبراو هۆشداریی دا لە "خراپبوونی دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەززە"و داواشی لە "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە ئەم كارەساتە مرۆییە بوەستێنن .
هاوكات ڤۆن دێر لاین جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئاشتی لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی كردەوە
هۆشداری لەتەقینەوەی ناوچەكە بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕی غەززە دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.