Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:27

كەشناسی: بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بەڕێوەیە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو-ی بڵاوكردەوە.....
ئەمڕۆ یەك شەممە    2023-11-19    
كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی بەیانی  و نیوەڕۆ , پاشان لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان دەستپێدەكات,سەرەتا  باران بارین مامناوەند دەبێت,پاشان بارانەكە  بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە لە كاتەكانی ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری  پارێزگای دهۆك, لە شەو درەنگدا كاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین, زۆرترین ڕێژەی داباریین لەسەر پارێزگای دهۆك دەبێت  بەتایبەتی (شیلادزێ , ئامێدی ,جەمانكی,ئاكرێ ), هەروەها زیادبوونی خێرای با لەسنووری پارێزگای هەولێر وسنووری پارێزگای كەركووك لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ.
خێرای با / مامناوەند ( 20 –  30) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشوور و باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە     2023-11-20
كەش/ ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژای كاتەكان, ئاستی دابارین ( لێزمە بارانی بەردەوام و هەندێ كات مامناوەند دەبێت )لە سەرجەمی ناوچە جیاجیاكان  , لەگەڵ باران بارین شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و لووتكەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەگرێتەوە, كاریگەری ئەم شەپۆلە لەكاتەكانی شەو درەنگدا لاواز دەبێت  . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 12  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 15 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  19  پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 11  پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی  2023-11-19

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.