Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:48

نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆمەڵکوژی و ستەم پێویستە له‌ غه‌ززه‌ کۆتایی پێ بێت

کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: جارێکی دیکە دیمەنی کارەساتباری ئەو قوتابخانانە دەبینین کە منداڵان و ئاوارەکان پەنایان بۆ هێناوە. کۆمەڵکوژی و ستەم پێویستە کۆتایی پێ بێت.

جێبەجێکاری سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) کاترین روسێل لە هەژماری تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی کەرتی غەززە نیشان دا.

روسێل داوای کرد کۆتایی بەو دۆخە ترسناکە بۆ منداڵان بهێنرێت.

کاترین روسێل نووسیوێتی، جارێکی دیکە دیمەنی کارەساتباری ئەو قوتابخانانە دەبینین کە منداڵان و ئاوارەکان پەنایان بۆ هێناوە. کۆمەڵکوژی و ستەم پێویستە کۆتایی پێ بێت.

ڕاشیگەیاندووە کە، قوتابخانەکان پێویستە بپارێزرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە خەڵکێکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوچەکە تێدا دەژین و بە هۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک کەس کوژران و بریدنار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.