Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:40

پاڵه‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی11ی2023،  دوای دوو ڕۆژ له‌ به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانێیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان بۆ پێشكه‌وتووان، كۆتایی به‌ ڕكابه‌رییه‌كانی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هات، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 
 له‌سه‌ر ئاستی كوڕان: 
یه‌كه‌م - سیروانی نوێ 144 خاڵ 
دووه‌م -  سۆلافی نوێ 122 خاڵ
سێیه‌م - شێروانە 104 خاڵ
 لەسەر ئاستی کچان 
یه‌كه‌م - زانکۆی سلێمانی 139 خاڵ
دووه‌م - سیروانی نوی 139 خاڵ
سێیه‌م - سەورە 111 خاڵ

له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی  و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رپرسان له‌ یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ پاڵه‌وانان كرا و خه‌ڵات و جامیان پێ به‌خشرا.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.