بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو دەرمانەی لەبەشێك لەگەڕەكەكان دەڕشێنرێت لەشێوەی دوكەڵ بڵاودەكاتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیادەكاتەوە لەوەی ئەو دەرمانەی لەشێوەی دوكەڵ لەبەشێك لەگەڕەكەكان دەڕژێنرێت سەلامەتە و هیچ مەترسییەكی نیە بۆ مرۆڤ و لای هاوڵاتیان بە دوكەڵی مێشەكە ناسراوە.
تهندروستی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەو دەرمانە ناوە زانستیەكەی بریتییە لەكەی ئۆسرین (دیلتامیسرین) و بەكاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوازەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیان بەخشەكانی دیكە، لەم وەرزەدا و لەكاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.