Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:48

پۆلیسی ئیسرائیل: لەهێرشەكەی سەر فێستیڤاڵی مۆسیقای نۆڤا 364 ئیسرائیلی كوژراون

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند: لە هێرشەكەی حەماس بۆ سەر فێستیڤاڵی مۆسیقای نۆڤا لە باشووری ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەردا لانیكەم 364 كەس كوژراون، بەپێی هەواڵی كەناڵی 12ی ئیسرائیلیش 17 ئەفسەری پۆلیس لەنێو كوژراوەكاندان.
پێشتر بەرپرسانی ئیسرائیل ژمارەی كوژراوانی فێستیڤاڵەكەیان بە 270 كەس خەمڵاندبوو.
جگە لەوەش لە ڕاپۆرتێكی پۆلیسی ئیسرائیلدا هاتووە كە 40 بەشداربووی فێستیڤاڵەكە ڕفێنراون و براونەتە غەززە.
هەروەها لە دوای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە، زیاتر لە 12 هەزار فەلەستینی كوژراون، زیاتر لە 30 هەزاری دیكەش برینداربوون.

پێشتر بەرپرسانی ئیسرائیل ژمارەی كوژراوانی فێستیڤاڵەكەیان بە 270 كەس خەمڵاندبوو
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.