Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:34

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی 100دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 159 هەزار و 400 دینار دۆلار تۆماركراوە، لەكاتێكدا رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی 100دۆلار 157 هەزار و 850 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 160 هەزار و 500 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 158 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێر-یش بازاڕی بۆرسە لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا مامەڵە ناكات، بەڵام دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 159 هەزار و 500 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.