بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە...
ئەمڕۆ شەممە 18- 11- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (١ – ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 20 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 7 - 9 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 19- 11- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ كات و شوێن, لە كاتەكانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەكات هەندێكجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) كم/س, لەكاتی شەودا چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ كم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 6 - 8 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 17
دهۆك : 18
كەركوك : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 24
بەشی پێشبینی / 18- 11- 2023
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.