بەبەشداری هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك دەستپێدەكات.
سبەی چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك دەستپێدەكات و، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن و زیاتر لە سەد و پەنجا كەسایەتیی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تیاییدا بەشدارن.
هاوكات لە كۆڕبەندەكە چەندین پانێڵی تایبەت بەدۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەربەستە ئەمنییەكان، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەكانی كەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان تاوتوێ دەكرێن.
بڕیارە سبەی یەكشەممە نۆزدەی تشرینی دووەم كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبكات و تا رۆژی بیست و یەكی تشرینی دووەم لە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی 4مین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.