حزبوڵڵای لوبنان خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی شەڕكەری ئیسڕائیلی" هێرمێس 450"ی فرە ئەركی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی حزبوڵڵای لوبنان دا هاتووە: بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگرمان لە كەرتی غەززە ،مقاوەمەی ئیسلامی فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی لە جۆری هێرمێس 450، كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی شەڕكەری فرە ئەركە خستە خوارەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی حزبوڵڵای لوبنان لە كاتژمێر 45: 1 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ شەممە پاشماوەكانی فرۆكەكە بینرا كە بەسەر ناوچەی ئەسبەح جەلیلدا كەوتە خوارەوە.
شایانی باسە لە سەرەتای رووبەڕووبوونەوەی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە، سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل شاهیدی گرژی و ئاڵوگۆڕی پچڕپچڕی تەقە و مووشەك لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان بووەو لە ئەنجامدا زۆربەی گوندەكانی سەر سنووری باشووری لوبنان ئاوارەبوون.
حزبوڵڵای لوبنان خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیلی راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.