Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:37

لەهێرشێكی سوپای ئیسرائیل 26 كەس كوژران كە زۆربەیان منداڵن

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی وەفای فەلەستین ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری خان یونس 26 كەس كوژراون كە زۆربەیان منداڵن. 
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە خۆجێییەكانەوە بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل چەند شوقەیەكی نیشتەجێبوونی لە شاری خان یونس بۆردومانكردووە كردووە، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی 26 هاوڵاتی كە زۆربەیان منداڵ بوون،وێرای و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی دیكە.
هەروەها ئاژانسەكە  گوتی: سوپای ئیسرائیلی بۆردومانێكی قورسی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە باكووری غەززە دەست پێكردووە كە هاوكاتە لەگەڵ تۆپبارانكردنی ناوچەی ڕۆژهەڵات.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، هەروەها فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كەمپی جەبەلیا-ی لە باكووری كەرتی غەززە كردووە و ژمارەیەك هاووڵاتییان كوژراون و برینداربوون.
شایانی باسە تا ئێستا سوپای ئیسرائیل وردەكاریی هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕانەگەیاندووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.