Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:30

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی فلیپین بەرزبۆوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسانی بەڕێوەبردنی كارەساتەكان ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی دوێنێ هەینی لە باشووری فلیپین بە گوڕی 6.7 پلە بۆ شەش كەس بەرزبووەتەوە و دەسەڵاتداران بەدوای دوو كەسی بێسەروشوێندا دەگەڕێن.
سەنتەری توێژینەوەی زانستی جیۆلۆجی ئەڵمانی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە لە دەریای دوورگەی مینداناو بە قووڵایی 60 كم ڕوویداوە و دەسەڵاتدارانی ئەمریكاش ڕایانگەیاندووە كە زیانی بە ژمارەیەك باڵەخانە گەیاندووە.
ئەگریپینۆ داسێرا، بەڕێوەبەری نووسینگەی كارەسات لە شاری جەنەراڵ سانتۆس لە پارێزگای كۆتاباتۆی باشوور ڕایگەیاند، پیاوێك و هاوسەرەكەی بەهۆی داڕمانی دیوارێكی كۆنكرێتی بەسەریاندا گیانیان لەدەستداوە، ژنێكی دیكەش لە ناوەندێكی بازرگانی لە شارەكەدا گیانی لەدەستداوە.
ئەنجێل دۆگادۆجا، بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی كارەساتەكان لە شارۆچكەی گلان لە كەنار دەریاكان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لانیكەم دوو كەس لە نزیك ناوەندی بوومەلەرزەكە لە پارێزگای سارانانی گیانیان لەدەستداوە لەكاتێكدا فریاگوزاران بەدوای دوو كەسی دیكەدا دەگەڕێن كە دوای لەرزینێكی زەوی بێسەروشوێن بوون.
لە پارێزگای داڤاو ئۆكسیدەنتال، پیاوێكی تەمەن 78 ساڵ لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی بەردێك بەسەریدا گیانی لەدەستدا. 
فلیپین دەكەوێتە ناو "ئەڵقەی ئاگر" لە زەریای هێمن، كە بوومەلەرزە و چالاكیی گڕكانەكان زۆرجار ڕوودەدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.