سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد سبه‌ی شه‌ممه ئاماده‌بن بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت و نائاسایی له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری 50 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش دانیشتنه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 58 له ده‌ستووری عێراق كه ده‌ڵێت "له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆمار، یان سه‌رۆك وه‌زیران، یان سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یاخود له‌سه‌ر داوای 50 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی نائاسایی و تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت و سنووردار ده‌بێت به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بانگهێشته‌كه‌ی بۆ كراوه.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش داواكاری 50 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و نائاسایی بۆ سبه‌ی شه‌ممه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد سبه‌ی شه‌ممه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دانیشتنه نائاسایی و تایبه‌ته ئاماده‌بن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت كه تا ئێستا چه‌ند كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه كاندیدكراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له رۆژی سێشه‌می ڕابردووه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێ سه‌رۆكه، دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ركرد له‌سه‌ر بنه‌مای داوایه‌ك كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی له دادگه‌كه تۆماری كردبوو.
لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به ناده‌ستووری وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند كه دادگه‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه كۆتایی به ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاران بێنێ.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌م قسانه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، جاسم ئه‌لعمێری سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتاییه و مافی تانه‌دانی تێدا نییه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پابه‌ندی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به‌پێی مادده‌ی 93ی ده‌ستوور مافی بینین و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌یسانه‌ی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.