پڕۆژەی رێگای دوڕیانی ژاڵە ناو رێڕەوی بارھەڵگرەکان لە دەربەندیخان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: کارکردن لە رێگای دوڕیانی ژاڵەناو سی مەتری و رێڕەوی بارھەڵگرەکان لە دەربەندیخان بەردەوامەو لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی چینی بایندەر و چینی ستابلایزەر، کاری قشتکردنی قیری تێکچو تێکەڵەو کربستۆنی ناوەڕاستی شەقام، بۆ شەقامی دوڕیانی ژاڵەناو سی مەتری رێڕەوی بارھەڵگرەکان بەدرێژی 7 کم، کە بڕی 487.790.000 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.