Erbil 28°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:14

هه‌ولێر و کەرکوک بەشداری لە پاڵەوانێتیی یانەکانی عەرەب بۆ تۆپی دەستی کچان دەکەن

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ ھەینی یارییەکانی شەشەمین پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی بۆ تۆپی دەستی کچان لە شاری مھدیە تونس بە بەشداریکردنی (8) یانە دەست پێ دەکات.
لەم پاڵەوانێتییە ھەردوو یانەی فەتاتی کەرکوک پاڵەوانی خولی عێراق و یانەی ھەولێر خاوەن پلەی دووەمی خولەکە بەشداری دەکەن.
لەم پاڵەوانێتییە ھەشت یانە بەشداریکردووە و بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش کراون بەمشێوەیە:
کۆمەڵەی یەکەم: ئەھلی سعودی - ھەولێر - فەتیات بومرداس جەزائیر - ئەمل الرجیش تونس.
کۆمەڵەی دووەم:   تجمع سەتایفی جەزائیر- فەتات کەرکووک- ئەبیار جەزائر - ئەفریقی تونسی.
- خشتەی یارییەکانی ئەمرۆ ھەینی بەمشێوەیە:
یانەی ھەولێر - فەتیات بومرداس جەزائیر
ئەھلی سعودی - ئەمل الرجیش تونس
فەتات کەرکووک - ئەبیار تونس
تجمع سەتایفی جەزائیر - ئەفریقی تونسی.
- بۆ ئەم پاڵەوانێتییە یانەی ھەولێر پشت بە چوار یاریزانی پیشەگەر دەبەستێت، کە دوو یاریزانی سوری و دوو یاریزانی ئێرانییە.
- یانەی ھەولێر سێیەم جارە بەشداری لەم پاڵەوانێتییە دەکات و یانەی فەتاتی کەرکوک بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا بەشداری دەکات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.