Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:49

بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

کوردستان TV
100%


 بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر. 
ئه‌مرۆ هه‌ینی 17ی11ی2023، دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 10:25ی به‌یانی،  لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.

 پێشووتریش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واییدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)، بڵاویکردەوە کە لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، 58هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

یاریدەدەری گوتەبێژی پێنتاگۆن، سابرینا سینگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، زانیاری سەبارەت بەو هێرشانە خستەڕوو کە کراونەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا.
سینگ ڕایگەیاند: لە 17ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، 58 هێرش کراوەتە سەر سەربازانمان، کە هەموویان شکستیانهێناوە. زیانی بەرچاو بەر ژێرخان نەکەوتووە و هیچ سەربازێکیشمان بە شێوەیەکی کاریگەر بریندار نەبوون. تەواوی سەربازە بریندارەکان چوونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
گوتیشی: تا ئەمڕۆ 58 هێرش کراوە و لەوانەیش 27 هێرشیان لە عێراق و 30یان لە سووریا بووە.
هەروەها سینگ ئەو بانگەشانەی ڕەت کردەوە کە دەڵێن بەرپرچی ئەو هێرشانە نەدراوەتەوە و گوتی: وابزانم کاردانەوەکانی کۆتا سێ هێرشتان بینی. کە یەکێکیان خانوویەک بوو وەک یەکەی کۆنترۆڵ و فەرماندەیی بەکار دەهات، دووانەکەی دیکەش کردنە ئامانجی کۆگای چەک و دامەزراوەی مەشق و ڕاهێنان بوو، ئەگەر هێرشی زیاتر ئەنجام بدرێت، ئەوا بێگومان بژاردەی خۆمان دەبێت و بەرپەرچیان دەدەینەوە.
سینگ باسی لەوەیش کرد کە هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.