به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له دروستبوونی قه‌یران و برسێتی له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادان و بۆردومانه‌كاندا.
سیندی ماكین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: هه‌لی ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و ئاو له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ڕێگه‌ش نادرێ وه‌ك پێویست كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان لهسنوورهكانهوه بگه‌نه ده‌ست هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: تا دێت له وه‌رزی سه‌رمای زستان نزیك ده‌بینه‌وه و شوێنه پارێزراو و ئارامهكانیش له غه‌ززه كه‌م ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێسته ده‌ستگه‌یشتن به ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه له‌نێو كه‌رتی غه‌ززه بۆته كێشه‌ی سه‌ره‌كی و زۆرێك له هاووڵاتییان ده‌ستیان به ئاوی خواردنه‌وه ناگات.
سیندی ماكین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان له غه‌ززه تا ماوه‌یه‌كی تر به‌رده‌وام بن، ئه‌وا قه‌یرانی برسێتییه‌كی له‌نێو هاووڵاتییانی شاره‌كه دروست ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.