ئەمڕۆ پێنجشەم ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان به ئامادهبوونی ژمارهیهك بهرپرس و مامۆستا و پهروهدهكاران، قوتابخانەی (ژیانی هاوچەرخ)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی (18) پۆلی لە گەڕەکی ژیانی هاوچەرخ لە شارهدێی رزگاری سنووری شارۆچكهی خەبات لە شاری هەولێر كردهوه.
دوای کردنەوەی قوتابخانهكه، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر یەکە یەکە ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابییان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە، دواتر لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
قوتابخانەی بنەڕەتی ژیانی هاوچەرخ لەسەر ڕووبەری 5 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و پێکهاتووە لە (18) پۆلی خوێندنی قوتابیان، بە گوژمەی (1 ملیار و 500 سەد ملیۆن دینار) لەسەر ئەرکى خاوەنی پڕۆژەکە بە هەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی پەروەردە و پارێزگای هەولێر بەدابینکردنى تەواوی پێداویستییەکانییەوە دروستکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.