سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/11/16 فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك سترۆ، كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراق و ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێويستيى لێكگه‌يشتن و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه به‌گشتى له كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان كرده‌وه.
ڕۆڵ و ئه‌ركى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.