Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:40

ناوی تیپه‌ به‌شداربووانی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


ڕاگه‌یاندنی كاره‌ شانۆیه‌ وه‌رگیراوه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم بۆ به‌شداری له‌ حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ..دوای بینینی ئه‌و كاره‌ شانۆیانه‌ی بۆ فێستیڤاڵ نێردرابون له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵ و وردبونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی چڕ گه‌شتن به‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ ..هونه‌رمه‌ندان و شانۆكارانی ئه‌زیز له‌كۆی نزیكه‌ی چل كاری شانۆیی نێردراو له‌ ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گه‌شتن به‌م ئه‌نجامه‌ كه‌ پێشتر كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌مان ڕاگه‌یاند و ئێستاش كاره‌كانی ناوه‌وی هه‌رێم ڕائه‌گه‌ینین ..كاره‌كانی ئێوه‌ جێگای ڕێزو پێزانیمانه‌ له‌ ڕوی هونه‌ری و ناردنتان بۆ فێستیڤاڵ به‌ڵام ئیداره‌ی فێستیڤاڵ توانای وه‌رگرتنی 12 دوانزه‌ كاری شانۆیی هه‌یه‌..ڕێزو خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌مولایه‌ك و هیوادارین بتوانین فێستیڤاڵێكی ئاستبه‌رز له‌ ڕوئ ئیداری و هونه‌ریه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ین ..
كاره‌ شانۆیه‌ وه‌رگیراوه‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم :
1-ده‌ربه‌ندیخان ...فاڵ 
2-سلێمانی ..ڕۆحێكی مردوو
3-كفری ...ده‌رد
4-هه‌ولێر..زه‌نگ 
5-كه‌ركوك ...دڕندۆك
6-هه‌ڵه‌بجه‌...باڵه‌خانه‌ی ژماره‌4
7-كه‌لار... ژماره‌32
8-پیره‌مه‌گرون ...كۆتا سه‌ره‌تا
9-چه‌مچه‌ماڵ ...په‌یكه‌ر
10-زاخۆ ...مالامه‌
11-قه‌ره‌هه‌نجیر...ویژدان
12-كۆیه‌...نامه‌كانی ده‌ریا 
لیژنه‌ی بڕیارده‌ره‌و هه‌ڵسه‌نگاندن: 
1-نه‌ریمان مه‌جید 
2- ئاراز عه‌بدولڕه‌حمان 
3-سیروان ڕه‌فعه‌ت 
هاوكاری لیژنه‌ 
گۆران عه‌لی فه‌ره‌ج 
له‌  داهاتووش دا ناوی ئه‌و تیپانه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌شداری حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ن.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.