پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌ورده‌بێت به گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران كه‌م له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم و له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش كه‌مێك كاریگه‌ری زیاترده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی هه‌ینی 17ی11ی2023، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەراست، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران لەکاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات رێژەی دابارین زیاد دەبێ بەتایبەتی لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی دوایی نیوەرۆ، لەکاتەکانی ئێوارەش کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما لەناوچە شاخاوویەکان نزم دەبێتەوە بە ( (2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
باران بارين به‌رده‌وام ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.