وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: له پڕۆژه‌یه‌كی ئاودا له سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه 300 ماڵ سوود مه‌ند ده‌بن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی گەیاندنی ئاوی خاوێن بە زیاتر لە 300 ماڵی سنوورەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرەوە پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی توتمە لە ناحیەی بالیسان جێبەجێ کرا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پڕۆژەکە لە 5/9/2023 دەستیپێکرد کە گوژمەی 138٫406٫250 دینارە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر دابین دەکرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار راشیگه‌یاندووه، پێکهاتەکای پڕۆژەکە پێک دێت لە گۆڕینی بۆریی پۆلی ئەثیلین بۆ بۆریی دەکتایل لەنێوان حەوزی توتمە و حەوزی دووەمی بالیسان درێژ دەبێتەوە و زیاتر لە (300) ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
بالیسان.. زیاتر لە 300 ماڵ لە پرۆژەیەکی ئاو سوودمەند دەبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.