شەوی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاركراوی ماڵتا سەبارەت بە ئاگربەستی مرۆیی لە كەرتی غەززە پەسەند كرد.
لە بڕیارنامەكەدا كە ئەنجوومەنی ئاسایش پەسەندی كردووە، ئاگربەستی مرۆیی بۆ چەند ڕۆژێك دیاری كراوە بۆ ئەوەی یارمەتییەكان بگاتە كەرتی غەززە.
لە بڕیارنامەكەدا داوای ئازادكردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم ئەو دەستگیركراوانە دەكات كە لەلایەن حەماس و ڕێكخراوەكانی دیكە لە غەززە دەستبەسەركراون.
لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023، حەماس ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا”ی دژی ئیسرائیل دەستپێكرد و هەزاران مووشەكیان ئاراستەی ئیسرائیل كرد. دواتریش تووشی بۆردومانی قورسی ئیسرائیل بوونەوەو لە ئەنجامدا هەزاران قوربانیی فەلەستینی لێكەوتووەتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایش ڕەشنووسی بڕیارنامەیەك سەبارەت بە غەززە پەسەند دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.