بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە كاتی شەڕە زەمینییەكان لەناو كەرتی غەززە، دوو سەرباز كوژراون و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون.
بە كوژرانی ئەم دوو سەربازە ئیسرائیلییە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە كاتی هێرشە زەمینیەكەدا كوژراون گەیشتووەتە 51 سەرباز، لە كاتێكدا كۆی ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە بۆ 370 سەرباز بەرز دەبێتەوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نزیكەی 11 هەزار و 500 فەلەستینی كوژراون، كە چوار هەزار و 710 منداڵ و نزیكەی 3 هەزار و 145 ژن و 685 كەسی بەساڵاچووی تێدایە.
ژمارەی بێسەروشوێنەكانیش گەیشتووەتە سێ هەزار و 640 كەس، لەوانە هەزار و 770 منداڵ كە تا ئێستا لە ژێر داروپەردوودا ماون.
كۆی گشتی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل بۆ 370 سەرباز بەرزبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.