Erbil 12°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 15:32

پارێزگاری هه‌ولێر: جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین پێشوە چوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینوه‌

کوردستان TV
100%

لە هەولێر کۆبوونەوەیەک لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و ئێران ئەنجامدرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.11.15، بەئامادەبوونی کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پاێزگاری هەولێر و نەسروڵڵا ڕەشنودی، سەرکونسلی گشتی ئێران لە هەولێر، کۆبوونەوەیەک لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کورستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو کۆمپانیایانەی بەشداربوون لە پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردەوە و هیوایان خواست پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان گەشەی زیاتری پێ بدرێت.
لەوتارێکیشدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی بازرگانانی ئێران بۆ شاری هەولێر، دەستخۆشی لە کۆمپانیا بەشداربووە بازرگانییەکانی ئێران کرد لە پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی هەولێر و تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتن و بەرەو پێشوەچوونانەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر هاتوۆتە ئاراوە، خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا کە هەمیشە لە کردنەوەی پیشانگاکاندا لەهەولێر ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا ئێرانیەکان بەشدارن و گوتی: "بەشداریکردنی (60) کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر، بەڵگەی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە".
پارێزگاری هەولێر هەروەها ئاماژەی بەگرنگی ڕێککەوتنامەی نێوان پارێزگای هەولێر و ئورمیەدا، کە بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی لە نێوان هەردوو پارێزگا واژووکراوە توانراوە جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و گەشتیاری لەدەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران – تەمەرچین پێشوەچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینینێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.