بهڕێوهبهری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ڕایگەیاند، گوشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە قبوڵکراو نییە و نەخۆشخانەکان گۆرەپانی جەنگ نین.
گێبرێیسس لە کۆنگرەی ڕۆژانەی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی قسەی بۆ میدیاکاران کرد.
بهڕێوهبهری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ماوەی سێ ڕۆژە هیچ ئامارێک لە ژمارەی قوربانیانی غەززە دەست ناکەوێت و گوتیشی کە هەلومەرجی کاری تەندروستی لە ناوچەکە سەختتر بووە و ڕایگەیاند: یەک لە سەر چواری نەخۆشخانەکانی غەززە ئیش دەکەن. لە کۆی 36 نەخۆشخانە، 26یان بە هۆی بۆردومان، هێرش و یان نەبوونی سووتەمەنییەوە خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگیراوە.
ئەدهانۆم گێبرێیسس گوتیشی: گوشارەکانی سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە قبوڵکراو نییە و نەخۆشخانەکان گۆرەپانی جەنگ نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.