بهڕێوهبهری گشتیی ڕێکخراوی تهندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ئاماژەی بەوە کرد کە هەواڵەکان لەبارەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە زۆر زۆر نیگەرانبەخشن.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، گێبرێیسس باسی لە هەڵکوتانە سەربازییەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا کرد.
گێبرێیسس ڕایگەیاند: هەواڵەکان لەبارەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا زۆر زۆر نیگەرانبەخشن. نیگەرانین لەبارەی ئاسایشی کارمەندانی تەندروستیی و نەخۆشەکان''.
هەروەها گێبرێیسس باسی لەوە کرد کە سەرلەنوێ پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندانی تەندروستیی لە نەخۆشخانەی شیفا پچڕاوە.
سوپای ئیسرائیل بەیانی ئەمڕۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە ڕاگەیاند، کە گەورەترین دامەزراوەی تەندروستیی ناوچەکەیە و هەزاران نەخۆش و ئاوارەی مەدەنی تێدا دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.