ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/11/15 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ڤۆلكەر پێرسێس سەرۆكی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لە عێراق (یوونامی) كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا بیروڕایان دەربارەی ئەرك و سەردانی پێرسێس بۆ عێراق و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گۆڕییەوە و تیشكیان خستە سەر ئەرك و كارەكانی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگیریی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانس و ڕێكخراوەكانی لە عێراق و هاوكارییەكانی لە بوار و قۆناغە جیاكاندا، ئاماژەی بە هەوڵ و كارەكانی یوونامی كرد كە دوای پرۆسەی ئازادی، یارمەتیی عێراقی داوە بۆ سەقامگیری و بەرەوپێشبردنی دیموكراسی و باشكردنی كاری دامەزراوەكان.
لای خۆیەوە پێرسێس، دید و بۆچوونەكانی دەربارەی ئەركی یوونامی لە عێراق و داواكاریی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا خستە ڕوو، هەروەها سوپاسی سەرنج و بۆچوونەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانی دەربارەی كار و ئەركی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسەكانی بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی عێراق كرد.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكەیان بە گشتی، تاوتوێ كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی تیمێكی باڵای یووئێن كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.