حكومەتی خۆجێی لە پارێزگای سەلاحەددین ڕێنمایی داخستنی سەرجەم فرۆشگاكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانی لە پارێزگاكە دەركرد.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە نووسینگەی پارێزگاری ئیسماعیل خزەیر هەلوب بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا سەرجەم فرۆشگاكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان لە سەرتاسەری پارێزگای سەڵاحەددین دابخرێن و بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار سزا دەدرێت.
شایانی باسە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی گشتی گومرگیی داوای لە سەرجەم ناوچە و ناوەندەكانی گومرگ كرد كە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە بكەن.
هەروەها مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوكرایەوە كە هاوردەكردن و دروستكردن و فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانی قەدەغەیە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت بە غەرامەكردنی كەمتر نەبێت لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی و زیاتر نەبێت لە 25 ملیۆن دینار.
لەپارێزگایەكی عێراق سەرجەم فرۆشگاكانی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان دادەخرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.