بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە...
ئەمڕۆ چوار شەممە 2023-11-15
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی , لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان باران بارین دەبێت لە هەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی دابارین مامناوەندە , لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێك كاتدا .
لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر بەشەكانی ناوەراستی عێراق و باشووری هەرێم بەتایبەتی باران بارین لەسەر پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە زیاتر دەبێت، هەندێك كات باران بارینی بەلێزمەو بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاكان دەبارێت لە كاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت باران بارین تەنها بەشێوەی نمە باران و كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / لە گۆراندایە .
پلەكانی گەرما/ نزم بوونەوەكی بەرچاو بەخۆی دەبینێت بە ( 6- 8 )پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 –10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 2023-11-16
كەش/ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری نمە باران هەیە لەسەنتەری پارێزگاكاندا لە هەندێ كاتدا , لە ناوچە شاخاوییەكان و شاخاوییە سنووریەكان تاوە باران دەبێت لە هەندێ كاتی جیاجیادا , پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەگشتی .
خێرایی با / مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما /كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2023-11-
بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.