Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:17

نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌هۆی كۆچی دوایی هێمن قه‌ره‌داغی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ر هێمن قه‌ره‌داغی بڵاو كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بۆ كۆچى ناواده‌ى شاعیر و نووسەری به‌توانا خوالێخۆشبوو هێمن قەرەداغی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و نووسەران و ئەدەبدۆستانی كوردستان به‌گشتى دەكەم، هاوخه‌ميانم".

سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند "له‌ يه‌زدانى مه‌زن هيواخوازم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت".

جێی باسه‌ شاعیر و نووسه‌ر هێمن قه‌ره‌داغی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.