Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:45

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایەوە 

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ...
ئەمڕۆ سێشەممە    2023-11-14    
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، لەگەل ئەگەری پڕووشكە باران لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە لەدوای نیوەرۆ. 
خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 –  15) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با / باشووری  خۆرهەڵات.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بەبەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (8 –10  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە     2023-11-15
كەش/ لەئەنجامی زیادبوونی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی توركیا لەسەر بەشەكانی باكووری هەرێم و كاریگەری نزمەپالەپەسۆی دەریایی سوور لەسەر بەشەكانی باشووری هەرێم و ناوەرستی عێراق ، ئاسمانی هەرێم بەدێژایی كاتەكانی هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، ئاستی دابارین لەسەر بەشەكانی باشووری هەرێم بەتایبەت سنووری پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای كەركوك ئاستی دابارینی زیاترە ،لەگەڵ زیادبوونی خێرایی باو نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی (6- 8 ) پلەی سیلیزی ،لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەكان ئەگەری بەفر بارین هەیە  .  
خێرای با / مامناوەند  ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشوور ی  رۆژهەڵات.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9    ) كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما / نزم بوونەوەكی بەرچاو بەخۆی دەبینێت   بە ( 6-  8 )پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ    .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   21 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  22  پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
سۆران  : 16 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی  2023-11-14

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.