وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مشه‌و دووشه‌م دوا ئاماری قوربانییان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوان له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 11240 كه‌سه كه 4630 له‌وانه منداڵن له‌گه‌ڵ 3130 ئافره‌ت.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی غه‌ززه كه ژماره‌یان 2.3 ملیۆن ده‌بێت، له ترسی بۆردومانه‌كان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و ئاواره بوون، ئه‌وانه‌شی ماونه‌ته‌وه له بارودۆخێكی مه‌ترسیدار و خراپ‌دا ده‌ژین به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و بێ ئاو و كاره‌با و داوده‌رمان و خۆراك.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئیسڕائیل تا ئێستا ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه‌ی سه‌ر غه‌ززه ڕابگرێت كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه درێژه‌ی هه‌یه، هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.