به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییه‌ك و ڕووداوه‌كه‌شی تۆمار كردبوو، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردووش ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ڕووداوه‌كه‌ی بڵاو كردبووه‌وه.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە دەزگایەکی میدیایی بڵاوکرایەوە کە کەسێک دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییەک و بێڕێزی پێ دەکات و رووداوەکەش تۆمار دەکات، دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە لە ماوەی چەند کاتژمێرێک ناسنامەکەی ئاشکرا کرا، بە ناوی (ب. ب. ر) و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرا.
ڕاشیگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم گرتە ڤیدیۆیە بۆ ساڵ و نیوێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لەنێوان ئەو دوو کەسەدا کە هاوڕێی یەکترن و هەر ئەو کاتیش گەیشتوونەتە رێککەوتن و کۆتای‌یان بە کێشەکانی نێوانیان هێناوە، هه‌روه‌ها لەو ماوهیەشەوە تا ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
ئاسایشی هه‌ولێر داواشی لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن كرد کاتێک زانیارییەکیان بەدەست دەگات، لە سەرچاوەی زانیارییەکە دڵنیاببنەوە و پێویستە لە حاڵەتی لەوجۆرە لە رێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە، زانیارییەکان پشتڕاست بکەنەوە تاوەکو لە راستی و دروستی بابەتەکان دڵنیاببنەوە و نەکەونە هەڵەی میدیایی و یاساییەوە و متمانەی خۆیان لەدەست نەدەن، هاوکات نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و دووپاتی دەکەینەوە هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.