ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتی توركیا تاوانێكی گه‌وره و شۆك بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌نجامدرا، گه‌نجێك سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه بچووكه‌كه‌ی كه پێكهاتوون له هاوسه‌ر و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌نجێك به‌ناوی ئۆزگور نایمان كه ماڵی له نهۆمی سێیه‌می باڵه‌خانه‌ی گه‌ڕه‌كێكی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ بووه، هه‌ڵساوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی سێڤیلای و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی به ده‌مانچه.
دوای ڕووداوه‌كه هاوسێیه‌كانی پۆلیسیان ئاگادار كردۆته‌وه و تیمه‌كانی ته‌ندروستی به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا هیچ كام له قوربانییه‌كان (ئافره‌ت و سێ منداڵه‌كه) رزگار بكه‌ن.
دوای كوشتنی هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌ی، پیاوه‌كه ته‌قه‌ی له خۆشی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و ئێستا له چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌یه.
میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاری هاوسێكان هاوسه‌ره‌كان ماوه‌یه‌ك بوو كێشه له‌نێواندا هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.