Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:42

لە هەولێر زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن و لە ھەولێریش زیاتر لە (120 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون لە (56) پڕۆژەی وەبەرھێنان كە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ،تاكو ئێستا لە سنووری پارێزگای ھەولێر (6 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆكراون، (12 ھەزار) یەكەی دیكەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.