ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرای كرد كە ڕێككەوتنێكی عێراقی-ئەمریكی بۆ بەهێزكردنی باڵانسی پێشینەی 10 بانك بە دۆلار كراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی بانكی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، ژمارەی ئەو بانكانەی كە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ باڵانسیان بە دۆلاری ئەمریكی بەهێز بكرێت، بووەتە 10 بانك كە پێنج لەو بانكانە لەڕێگای" بانك سیتی" و پێنج بانكەكەی تریش لە ڕێگەی "بانكی جەی پی مۆرگان" دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها ژمارەی ئەو بانكانەی كە باڵانسەكانیان بە یۆانی چینی لەڕێگەی بانكی گەشەپێدانی سەنگافورەوە بەهێزتر دەبێت، دەبێتە 13 بانك.
ڕوونیشیكردەوە ،ئەو بانكانەشی كە حیسابەكانیان بە ڕوپیەی هیندییە لەگەڵ بانكی گەشەپێدانی سەنگافورە دوو بانكن، بانكەكانی دیكەش لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا زیاد دەكرێن.
عێراق و ئەمریكا رێككەوتوون باڵانسی پێشینەی 10 بانك بە دۆلار زیاد بكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.